
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات وێنە: reuters
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' ڕایگەیاند، بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی تل ڕەفعەت و شەهبا بۆ ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ لایەنەکان لە پەیوەندیدان، بەڵام لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەرگریی دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوێنێ دەستەی تەحریر شام کۆنتڕۆڵکردنی شاری تل ڕەفعەتی لە باکووری حەلەب ڕاگەیاند و داواشی لە هەسەدە کرد بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیدا ڕووبدات، لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بکشێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، گۆڕانکارییەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا بەشێوەیەکی خێرا و چاوەڕواننەکراو ڕوویاندا و هێزەکانیان لە چەند لایەکەوە ڕووبەڕووی هێرشی چڕبوونەتەوە .
زانیاریی زیاتر: "دوای کشانەوەی سوپای سووریا هێزەکانمان هەوڵیاندا ڕێڕەوێکی مرۆیی لەنێوان ناوچەکانی ڕۆژهەڵات، حەلەب و تل ڕەفعەدا بکەنەوە بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە کۆمەڵکوژیی بپارێزێن، بەڵام هێرشی گرووپە چەکدارانی پاڵپشتیکراو لەلایەن تورکیاوە دروستکردنی ئەو ڕێڕەوەی تێکدا، لەگەڵ ئەوەشدا هەسەدە ئازایانە بەرگری لە گەلەکەمان لە حەلەب، تل ڕەفعەت و شەهبا کرد".
بەوتەی مەزڵووم عەبدی، هەسەدە لەگەڵ هەموو لایەنە چالاکەکان لە سووریادا لە پەیوەندیدایە بۆ پاراستنی گەل و دەرچوونی هاووڵاتییان لە تل ڕەفعەت و شەهباوە بەرەو ناوچە ئارامەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هاوکات بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ناوچە کوردییەکانی حەلەبیش هێزەکانیان لە بەرگریی بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






