تورکیا و ئێران جەخت لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ دۆخی سووریا دەکەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-02

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لەبارەی دۆخی ئێستای سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە و جەختیان لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ دۆخی سووریا کردەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دوێنێ، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی دیمەشقی کرد، ئەمڕۆ دووشەممە 02-12-2024 سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی لە بارەی ڕەوشی سووریا و ناوچەکە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ''تورکیا یەکڕیزیی خاکی سووریا دەپارێزێت و ڕێگە نادات کە گرووپە تیرۆریستییەکان سوود لە بارودۆخی ناوچەکە وەربگرن کە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکان سەریهەڵداوە''.
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عراقچی گوتی: پاڵپشتی سووریاین و تێدەکۆشین بۆ ئەوەی سەقامگیریی ناوچەکە بگەڕێنینەوە.
باکگراوند: لە ڕۆژی 27-11-2024، گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەستیان بە هێرش کردەوە و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی پارێزگای حەلەب و ئیدلبیان ڕاگەیاند و نزیکەی 446 کەس کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






