حیزبوڵڵای لوبنان هێرش دەکاتە سەر پێگەیەکی سەربازیی ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-02

چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵای لوبنانی
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنانی لە وەڵامی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل پێگەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی لە سنووری لوبنان دەکاتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند: چەندین جار ئیسرائیل ئاگربەستی پێشێل کردووە، لەڕێگەی هێرشی ئاسمانی و تەقەکردنی سەربازانییان لە هاوڵاتیانی سڤیل، ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاونیشتمانی و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.
حیزبوڵڵا ئاماژەی بە ئەوەش دا کە لە وەڵامی ئەو "پێشێلکارییانە" پێگەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی لە ناوچەی ڕوەیسات لە سنووری بەرزاییەکانی کەفر شوبای "خاکی داگیرکراوی لوبنان" کردووەتە ئامانج.
ئەمەش بزانە: دوای زیاتر لە ساڵێک لە شەڕ و پێکدادانی سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان، ڕۆژی چوارشەممە 27-11-2024 ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان چووە باری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





