عێراق: ئێران ئاگاداری نەکردینەوە لە نیازی ناردنی هێز بۆ سووریا لەودیو سنوورەکانمانەوە
- عێراق
- 2024-12-04

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئێران تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی ئاگاداری نەکردینەوە لە نیازی ناردنی هێز بۆ سووریا چ لە سنوورەکانمانەوە یان لە دەرەوەی خاکی عێراق.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق ڕێکاری تووندی لەسەر سنوورەکەی گرتووەتەبەر و گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەرگریکردن لە حکومەتەکەی ئەسەد دژی ئۆپۆزسیۆن بچنە سووریا، ئێرانیش نیازی خۆی نیشانداوە هێز بنێرێتە دیمەشق.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: لەو کاتەوەی هێرشەکان لەناوخۆی سووریا دەستیان پێکردووە، ڕێوشوێن و ڕێکاری پێویست لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە گیراوەتەبەر و چاودێری دۆخەکە لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا دەکەن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سەبارەت بە نیازی ئێران بۆ ناردنی هێز بۆ دیمەشق، هەڵوێستی بەغدا لەوبارەیەوە، عەوادی ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە، لەوەی بیانەوێت هێز بۆ سووریا بنێرێن، چ لەناو خاکی عێراق یان لە دەرەوەی خاکەکەی.
مەترسییە پێشبینیكراوەكان: بە گوتەی باسم عەوادی ئەوان ترسیان لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی 2014 هەیە ئەوکاتەی داعش هێرشی کردە سە ڕۆژئاوای عێراق و سێیەکی عێراقی کۆنترۆڵ کرد و دەڵێت: ئێستاش ترسمان لەوە هەیە سەرلەنوێ داعش دروست ببێتەوە یان گرووپی دیکەی چەکداری لە سنوورەکانەوە کێشە بۆ عێراق دروست بکەن و عێراق ڕابکێشنە نێو شەڕەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






