
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێوشووی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ باربارا لیف، ریچ مکۆرمیک، مایک تورنەر
ئاڤا نیوز
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدومی سوننەکان بەسەردانێک لە ئەمریکایە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە باسی لە دۆخی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کردووە، لەکاتێکدا ناوبراو هیچ پۆستێکی فەرمیی لە عێراقدا نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد حەلبووسی لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، سەرەڕای ئەوەی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوورخرایەوە بەڵام توانی لەناو سوننەکاندا دەنگێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت.
بابەتە ستراتیژییەکە: محەممەد حەلبووسی لە دوو ڕۆژی ڕابردو لە ئەمریکا لەگەڵ هەریەک لە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ریچ مکۆرمیک، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران، مایک تورنەر سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران و سێس مۆوڵتۆن، سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی عێراق وئەمریکا کۆبووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەکەی، حەلبووسی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا باسی لە دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەری سیاسی و ڕاگرتنی گرژییەکان کردووە، هاوکات باسی هاوبەشی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا، هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و گرنگی پشتیوانی سیاسی بۆ حکومەتی عێراقی کردووە بۆسەرخستنی کارنامە حکومییەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵان و بەساڵاچووان لە نۆرەگرتنی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەبەخشرێن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکی: پەرە بە تەکنەلۆژیای وزە لە عێراق بدەن
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک لە ترسی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە ڕادەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی لەتیف ڕەشید و سوودانی دوادەخات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق یاسایەکی نوێ لەبارەی جگەرەکێشان دەردەکات