
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی سی بی ئێسی ئەمریکی، باسی بارودۆخی شەڕی غەززە و ئاگربەست دەکات.
ئامانجەکانی ئیسرائیل
نەتانیاهۆ سەرەتا ئامانجەکانی وڵاتەکەی لە هێرشکردنە سەر غەززە ڕووندەکاتەوە و دەڵێت: سێ ئامانجمان هەیە، یەکەم: ئازادکردنی بارمتەکان؛ دووەم: لەناوبردنی حەماس؛ سێیەم: ئەرخەیانبوونمان لەوەی غەززە چیتر لە ئایندەدا نابێتە هەڕەشە بۆ ئیسرائیل.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەمریکا لەسەر دووان لەم ئامانجانە لەگەڵ ئیسرائیلدا هاوڕایە، کە ئەوانیش لەناوبردنی حەماس و ئازادکردنی بارمتەکانن، بەڵام چۆنێتیی جێبەجێکردنی ئامانجەکان لە ئەستۆی خودی ناتانیاهۆ و ئیسرائیلدایە.
هەڵاواردنی خەڵکی مەدەنی لە چەکدارانی حەماس
لەبارەی هەڵاواردنی خەڵکی مەدەنی لە چەکدارانی حەماس نەتانیاهۆ دەڵێت: داوام لە سوپا کردووە دوو پلانم پێشکەش بکەن؛ یەکێکیان بۆ ڕێخۆشکردنی گواستنەوەی مەدەنییەکان لە ناوچەکانی شەڕ؛ ئەوی تریان بۆ لەناوبردنی تابوورەکانی حەماس لە ڕەفەح.
لەبارەی ژمارە زۆرەکەی دانیشتووانی ئێستای ڕەفەح، کە دەگوترێت 1.4 ملیۆن کەسن، نەتانیاهۆ دەڵێت: خەڵکانێکی زۆر لە ڕەفەحن، لەبەرئەوەیە ئێمە ڕێمان بۆیان کردووەتەوە بچنە ئەوێ و لە ناوچەکانی تری شەڕ دوورمان خستوونەتەوە. ئێستاش ڕێگەیان دەدەین بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی باکووری ڕەفەح، کە لەو ناوچانەدا کۆتاییمان بە شەڕ هێناوە.
پرسیاری ئەوەی لێکرا منداڵ و خەڵکی بێتاوان بەر هێرشەکان کەوتوون و بوونەتە قوربانی، لە وەڵامدا نەتانیاهۆ ئۆباڵەکەی خستە ملی حەماس و گوتی: حەماس دووجار تاوانی تیرۆریستی دەکات: دژ بە خەڵکەکەی خۆی و دژ بە ئێمە. ناتوانین بڵێین مادەم حەماس لە پشت هاووڵاتییەکانی خۆیەوە خۆی حەشارداوە و ناچاری کردوون ناوچەی شەڕ جێنەهێڵن، ئیتر ئێمە هیچ نەکەین و حەماسیش هەر بژی و کۆمەڵکوژیی زیاتر بکات. حەماس هاووڵاتییە مەدەنییەکانی خۆی لەبەردەم ئاگری شەڕەکە دادەنێت.
ئاگربەست
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستەوە گوتی: هەموومان کار بۆ ئاگربەست دەکەین. ئاگربەستیشمان دەوێت. من خۆیشم ئاگربەستم دەوێت. دەمانەوێت ئەو بارمتانەی تر ئازاد بکەین کە هێشتا لای حەماسن. بەڵام ناتوانم بڵێم کە ئایا دەگەینە ئاگربەست یان نا، بەڵام ئەگەر حەماس واز لەو داواکارییە خەیاڵپڵاوییانەی خۆی بهێنێت، کە داواکارییەکانی لەسەر هەسارەیەکی ترن و زۆر خەیاڵین، ئەگەر ئەم داواکارییانە دابگرێت بۆ سەر زەوی، ئەوا ڕەنگە بگەینە ئەو بەرەوپێشچوونەی هەموومان دەمانەوێت.
ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕەفەح
لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕەفەحەوە گوتی: کە دەستمان بە ئۆپەراسیۆنەکە کرد ئیتر لە چەند حەفتەیەکدا دەگەین بە ئامانج، نەک لە چەند مانگێکدا، بەڵکو لە چەند حەفتەیەکدا. 18 تابوورمان لە 24 تابووری حەماس لەناوبردووە. چوار لەو تابوورانە لە ڕەفەحن. لە لەناوبردنی حەماس کۆڵنادەین.
گوتیشی: ئەگەر ڕێککەوتنێک لەبارەی ئاگربەست بکەین، ئەوا تا ڕادەیەک دوای دەخات، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە هەر ڕوودەدات. ئەگەر نەشگەینە ڕێککەوتن، ئەوا هەر ئۆپەراسیۆنەکە دەکەین. هەر دەبێت بکرێت، چون ئامانجمان سەرکەوتنی تەواوەتییە و سەرکەوتنی تەواوەتیش نزیکە.
لەبارەی لەناوبردنی ئەو "تابوورانەی حەماس"ەوە کە هێشتا ماون نەتانیاهۆ گوتی: ناتوانین چارەکێک لە تابوورەکانی حەماس لە ڕەفەح جێبهێڵین و بڵێین: هیچ کێشەمان نییە. بەڵکو تا سەرکەوتنی تەواوەتی بەدەست نەهێنین، تاحەماس لەناونەبەین، ئاشتی بەدەستناهێنین.
ناکۆکی و کۆدەنگیی ناوخۆی ئیسرائیل لەبارەی شەڕەکە
لەبارەی ناکۆکیی خەڵکی ئیسرائیل لەبارەی شەڕی غەززەوە نەتانیاهۆ گوتی: بێگومان خۆپێشاندانمان دەبێت. دەیان ساڵە خۆپێشاندان لە ئیسرائیل دەکرێت. بەڵام خەڵکی ئیسرائیل هەرگیز ئەوەندە یەکگرتوو نەبوون، حەفتەی ڕابردوو ئەندامەکانی کنێست (پەرلەمانی ئیسرائیل) نەوەد و نۆ پۆینت نۆیان لەسەر پێشنیازەکانی من دەنگیان بە بەڵێ داوە، کە یەکەمیان بەدەستهێنانی سەرکەوتنی تەواوەتییە و دووەمیان ئەوەیە ڕێگە بە فەرمانی وڵاتانی جیهان نادەین دەوڵەتی فەڵەستین دروست بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار لەبارەی پشووی زانکۆکان دەدات
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر بۆ مالیکی: دووڕوویی و مەزهەبییانە مامەڵە دەکەیت
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکانی دهۆک: 10ی مانگ دوایین وادەیە
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفربارین کۆتایی دێت و بارانبارین دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر بەكارهێنانی وشەیەكی قورئان داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتێك دەكرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک دوای 48 ساڵ وەڵامی داواکارییەکەی بۆ گەڕایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هەڵمەتێکی گەورەی دارچاندن دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەهۆڵبەندانی جەمسەری باکووری زەوی بەردەوامە لە توانەوە
7 شوبات
زیرەکی دەستکرد کاریگەریی دوورمەودا لەسەر ژینگە بەجێ دەهێڵێت
7 شوبات
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری وەستانی پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییە زێدەڕۆکان ئاشکرا دەکات