
ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
پارێزگاری كەركووك چەند هۆكارێک دەخاتەڕوو کە بوونەتە هۆی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانیی لە پارێزگاكە و دەشڵێت، گرفتەكەمان تا ڕادەیەك چارەسەر كردووە.
چیرۆكی سەرەكی: چەند ڕۆژێكە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانیی بە هاوبەشانی کارەبا لە كەركووك زۆر كەمی كردووە، ئەمەش ناڕەزایی توندی خەڵكی شارەكەی لێكەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ماوەیەكە گرفتی كارەبا لە شاری كەركووك هەیە، ئەویش دوو هۆكاری هەیە، یەكەمیان كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانییە لە هەموو عێراق، کە لە 26 هەزار مێگاوات كارەباوە بووەتە 13 هەزار مێگاوات، ئەمەش كاریگەریی لەسەر سەرجەم پارێزگاكان هەبووە، لە ڕۆژانی ڕابردوو ئێمە لە بەغدا بووین بۆ ئەوەی بتوانین بەشێك لە پشكی كەركووك زیاد بكەین و توانیمان 100 تا 120 مێگاوات كارەبا لە پشكی كارەبای كەركووك زیاد بكەین ئەمە دۆخەكە كەمێك باش دەكات.
لەلایەكی دیكەوە: پارێزگاری بارێزگاری کەرکووک هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی کارەبای شارەکە بۆ نەبوون و كەمیی محاویلەی كارەبا لە گەڕەكەكان دەگەڕێتەوە، کە وەک ڕێبوار تەها دەڵێت هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كەمتەرخەمیی ئیدارەی پێشووی پارێزگاكە.
زانیاریی زیاتر: "هاوكات زۆربوونی ژمارەی خانووش لەو گەڕەكانە هۆكارێكی دیكەیە، بۆیە بڕیارماندا لە قۆناغی یەكەم 100 محاویلە دابەش بكەین بەسەر گەڕەكەكان و ئامادەی هەر هاوكارییەكی دیكەین" پارێزگاری کەرکووک وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەک بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






