
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ئاڵۆزی و پێکدادانەکان لە سووریا بەردەوامن و ئۆپۆزیسیۆن و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چەندین ناوچە لە سووریا لە پێشڕەویدان، تادێتیش کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان لە سەر دۆخەکە زیاتر دەبن و سەرۆککۆماری تورکیاش پەیامی نوێی هەیە.
وێنە گەورەکە: پێکدادانەکان لە سووریا، بەتایبەتی لە دێرەزوور و حومس و دیمەشق زۆر خێراتر ڕوودەدەن و سووپای سووریاش لە چەندین ناوچە دەکشێتەوە، ئۆپۆزسیۆنیش لە چەندین ناوچە لە پێشڕەویدان.
لێدوانی فەڕمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: دەبێت سووریا بۆ سوورییەکان بێت، دەڵێت، پێشتر داوام لە بەشار ئەسەد کرد پێکەوە دانیشین و ئایندەی سووریا داڕێژین، بەڵام ئامادەنەبوو.
هاوکات گوتی: "ئامانجەکە ئیدلب، حەما، حومس و بێگومان دیمەشقیشە، تا ئێستا ئەو دۆخەی کە هەیە، ئێمە لە ڕووی هەواڵگریی و میدیاکانەوە چاودێری دەکەین، هیوادارین بەبێ هیچ زیانێک کۆتایی بێت.
ئەمەش بزانە: سووریا بەدۆخێکی سیاسی و سەربازی زۆر خێرادا تێدەپەڕێت، شڕۆڤەکاران دەڵێن، ئەسەد هیچ ئایندەیەکی لە سووریا نەماوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڕووسیا پشتی لە ئەسەد کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





