یەکەم لێدوانی ترەمپ لەبارەی شەڕی سووریا: ئەمریکا پەیوەندی بە ململانێکانەوە نابێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-07
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا
ئاڤا نیوز
شەڕ لە سووریا گەیشتووەتە دەورووبەری دیمەشق و سوپای سووریاش بەردەوام لە پاشەکشێدایە، ئۆپۆزیسیۆنیش لە پێشڕەویدایە و چەندین ناوچەی نوێی کۆنترۆڵ کردووە، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاش بۆ یەکەمجار پەیامی هەیە.
وێنە گەورەکە: جیهان چاوی لەسەر سووریایە و چاودێری دۆخەکە دەکەن بۆئەوەی بزانن چی دەگوزەرێت و چۆن ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەخێرایی پێشڕەوی دەکات و لە چەندین ناوچەش، بەتایبەتی لە نزیک دیمەشق بەرەوپێشەوە دەچن.
ڕاگەیەنراوی فەڕمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد بەخێرایی لە پێشڕەویی دایە و بەشار ئەسەد دۆستی ئێمە نییە.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئێستای سووریا هەڵوێستی خۆیشی دەربڕی و دەڵێت، ئەمریکا نابێت پەیوەندی بە ململانێکانی ئەو وڵاتەوە هەبێت.
ئەمەش بزانە: لەوکاتەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردراوە، ئەمە یەکەمجارە ترەمپ لەبارەی سووریاوە قسەدەکات و پەیامێکی توندی لەوشێوەیەی هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





