دیمەنی شەڕ لە دیمەشقی پایتەختی سووریا (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
چەکدارانی تەحریرولشام بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان، ئێستا شەڕ گەیشتووەتە گەڕەکەکانی دیمەشق و لە حومسیش بەتەواوەتی نزیکبوونەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی شارەکە.
وێنە گەورەکە: شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریا بەردەوامن، بەتایبەتی لە حومس و دیمەشق، ئێستا هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن تەنیا چەند کیلۆمەترێکیان ماوە بگەنە دەروازەی شاری دیمەشق و هێزێکی زۆریان لە دەوروبەری شارەکە کۆکردوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا هێزەکانی تەحریرولشام ئەم شوێنانەیان لە دیمەشق کۆنترۆلکردووە، ناوچەی داریا کە شەقامی سەرەکی سەورە و معەزەمییە کۆنترۆڵکراوە، هەروەها ناوچەی معەزمییەش بە تەواوەتی کۆنترۆل کراوە.
ئەمەش بزانە: هێزەکانی تەحریرولشام تونیویانە 5 کیلۆ مەتر لە سەر ڕێگەی نێودەوڵەتی فرۆکەخانە لە دیمەشقی پایتەخت کۆنترۆڵ بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: هێزەکانی تەحریرولشام لە حومسیش بەتەواوەتی نزیکبوونەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی حومس، هەروەها زیندانی ناوەندی حومسیان کۆنترۆڵکردووە و کاروانێکی گەورەی سوپاش لە ناوەندی شارەکە کشاونەتەوە. هاوکات ڕێگەی سەرەکی حومس و حەماشیان کۆنترۆڵکردووە و شەڕ لە چەندین ناوچەی دیکە بەردوەوامە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان باس لە هەڵاتنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەکرێت و ماڵپەڕی بلۆمبێرگیش ئاماژە بەوە دەکات کە ئەسەد چووبێتە تارانی پایتەختی ئێران، بەڵام بەرپرسانی تاران ڕەتیدەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





