وەزیری ناوخۆی سووریا: پشتێنەیێکی سەربازیی تووندمان لە دەورووبەری دیمەشق دروستکردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-08

محەممەد رەحموون، وەزیری ناوخۆی سووریا
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڵێن: لە دیمەشقی پایتەخت نزیکبووینەتەوە، وەزیری نێوخۆی سووریاش ڕایدەگەیێنێت، "پشتێنەیێکی ئەمنیی تووندمان لە دەوروبەری دیمەشق دروستکردووە".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 25-11-2024، دەستەی تەحریرولشام و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستیان بە هێرشکردنە سەر سەربازانی سوپای سووریا لە باکووری وڵاتەکە کرد. سەرەتا پارێزگاکانی حەما و حەلەبیان گرت، ئێستاش چاویان لەسەر حومس و دیمەشقی پایتەختە، هەروەها چەکدارەکان ڕووبەرێکی فراوانی پارێزگەکانی سوەیدا، دەرعا و قونەیترەیان کۆنترۆڵکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە، 7-12-2024، محەممەد رەحموون، وەزیری ناوخۆی سووریا بە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "پشتێنەیێکی ئەمنیی و سەربازیی زۆر تووندمان لە دەورووبەری دیمەشق دروستکردووە".
لەوبارەیەوە دەڵێت، هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو پشتێنە ئەمنییە ببڕێت کە هێزە چەکدارەکانمان دروستیان کردوون.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریرولشام پەیامێکی بۆ چەکدارەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دیمەشق چاوەڕێتانە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





