چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنەکانی دیکە لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا کۆدەبنەوە
- عێراق
- 8 کانوونی یەکەم

کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمشەو چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرکردەی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لەبەغدا کۆببنەوە و لەبارەی گۆڕانی دەسەڵات لە سووریا دوایین هەڵوێستی فەرمی و گشتگیریی عێراق ڕابگەیەنن.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە لە حکومڕانی بنەماڵەی ئەسەد و 13 ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکانی سووریادا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 8-12-2024، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، دیمەشی پایتەختیان کۆنترۆڵکرد و بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریاش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێودەچێت و لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق میواداریی هەریەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی دەکات. هاوکات سەرکردەی بەشێک لە لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتیش تێیدا بەشدار دەبن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: کۆبوونەوەکە تایبەتکراوە بە تاوتوێکردنی دۆخی سووریا دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد و چۆنیەتی مامەڵەکردنی عێراق لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی ئەو وڵاتەدا، هاوکات بابەتی ئاسایشی سنوورەکان و گرنگی یەکهەڵوێستی حکومەت و لایەنەکانیش لەسەر بابەتەکانی ئێستا و داهاتووی سووریا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە مۆندیال نزیک بوویەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایەق زێدان: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خێران و بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگە پووچەڵەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 700 هەزاری تێپەڕاند






