
کۆشکی کرملین
ئاڤا نیوز
کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرملین) گەیشتنی بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی بۆ مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ڕادەگەیێنێت، هاوکات داوای کۆبوونەوەی خێرای ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی سووریا دەکات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی یەکشەممە 08-12-2024، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند، بەڵام هیچ شتێک لەبارەی چارەنووسی ئەسەد و خێزانەکەوەیە دیار نەبوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرملین) ئەوەی بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیایان ڕاگەیاندووە، بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی گەیشتوونەتە مۆسکۆ و مافی پەنابەرییان لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی مرۆیی پێدراوە.
زانیاریی زیاتر: باس لەوە دەکرێت بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی لە ئیماراتەوە بەرەو ڕووسیا ڕۆیشتوون.
ئەمەش بزانە: نێردەی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کۆبوونەوەیەکی خێرای ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی سووریا بۆ ڕۆژی دووشەممە دەکات.
لە گۆشەیەکی دیکە: دیمیتری پۆلیانسکی، جێگری یەکەمی نێردەی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە نێردەی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخی سووریا دەکات و پرسیاری زۆری سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئێستا هەیە و ڕوونیشیکردەوە کە مۆسکۆ لە ماوەی داهاتوودا بەدوای وەڵامدا دەگەڕێت سەبارەت بەو ڕووداوانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






