
فەواز ئەخرەس، خەزووری بەشار ئەسەد، وێنە: ENAB
ئاڤا نیوز
دوای نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆمەڵە سزایەک بەسەر خەزووری بەشار ئەسەد دەسەپێنێت.
وێنە گەورەکە: لە 8ی دیسێمبەر هێزەکانی تەحریرولشام و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە ناو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا، کە ماوەی پێنج دەیەیە لە وڵاتەکە حوکم دەکەن. بنەماڵەکە لە چەندین تاوان و گەندەڵی تێوەگلاون و سزای نێودەوڵەتییان بەسەردا سەپێنراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، کۆمەڵە سزایەکی بەسەر فەواز ئەخرەس، خەزووری بەشار ئەسەد سەپاند. هۆکارەکەشی "هاوکارییکردن و ئاسانکارییە بۆ بەشار ئەسەد، بەتایبەت لە بابەتە داراییەکان و ڕاکردن و خۆدزینەوە لە سزاکان''.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: لە ساڵی 2020 ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەسەد خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە لەوانیش ئەسما ئەسەد خێزانی بەشار ئەسەد و سەحەری هاوسەری فەواز ئەخرەس و خەسووی بەشار ئەسەد.
باکگراوند: فەواز ئەخرەس، لە ساڵی 1946 لە حومس لەدایکبووە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵە لە لەندەن. خاوەن ڕەگەزنامەی سووری و بەریتانییە، ئەویش بەپێی لیستی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەردا سەپێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






