
بەشێک لەو زەویانەی کە ئامادەکراون بۆ فەرمانبەران، وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان داواکارییەکی پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسان لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند ببن و هاوشێوەی فەرمانبەرانی حکومی ناویان بچێتە نێو تیروپشک.
وێنە گەورەکە: وەزارتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە 300 هەزار پارچە زەوی بە چەند قۆناغێک دابەش دەکات، فەرمانبەر و خانەنشینان دەگرێتەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ڕۆژنامەنووسان فەرمانبەری حکومی نین، بۆیە دەیانەوێ هاوشێوەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەگوێرەی یاسای ژمارە 35ـی ڕۆژنامەگەریی ساڵی 2007 دەبێت هاوشێوەی فەرمانبەران مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا بکرێت، نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی پشکی ڕۆژنامەنووسان دابین بکرێت و چاوەڕێی وەڵامین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەگەری وەرگرتنی ڕەزامەندی، زیاتر لە سێ هەزار ڕۆژنامەنووس مافی وەرگرتنی زەویان دەبێت، لە شوێنی نیشتەجێبوونیان تیروپشکی وەرگرتنی زەویان بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





