
دیمەنێکی بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ، وێنە: n+
ئاڤا نیوز
پسپۆڕانی کاروباری ئاویی عێراق هۆشداری لە لێکەوتەکانی بە ئامانجگرتنی بەنداوی تشرین لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدەن و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە بە داڕمانی ئەو بەنداوە کارەساتی گەورە ڕووبەڕووی ئەو شوێنانە دەبێتەوە کە دەکەونە سەر ڕووباری فوڕات
وێنە گەورەکە: بەنداوی تشرین دووەم گەورەترین بەنداوی سووریایە دەکەوێت باشووری کۆبانێ لە ڕۆژئاوی کوردستان و لەژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتە. لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ببووە ئامانجی سەرەکی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە و سێ جار هێرشیان کردە سەر بەنداوەکە.
لێدوانی فەرمی: مەیسەم محەممەد، شارەزای بواری ئاو ڕایگەیاند: ئێمە لە عێراق لە نزیکەوە چاودێریی ئەو هەواڵانە دەکەین کە بەهۆی شەڕی سووریاوە بەنداوی تشرین زیانی پێگەیشتووە و لەگەڵ شارەزایانی سووریا لە پەیوەندیداین و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن "بەنداوەکە درزی تێکەوتووە".
پێدراوە ڕاستییەکان: بەنداوی تشرین توانای عەمبارکردنی 1.9 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، ئەگەر بێت و بەنداوەکە تووشی داڕمان بێت، ئەوا کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لێدەکەوێتەوە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: بە داڕمانی بەنداوەکە سێ شەپۆلی بەرزبوونەوەی ئاو دروست دەبێت، شەپۆلی یەکەمیان کە بەهێزەکەیانە، بە درێژایی 150 کیلۆمەتر ئاستی ئاو بۆ حەوت مەتر بەرز دەبێتەوە، شەپۆلی دووەمیش بە درێژایی 400 کیلۆمتر ئاستی ئاوەکە بە بەرزایی پێنج مەتر بەرز دەبێتەوە، شەپۆلی سێیەمیش کە کاریگەریی لەسەر عێراق دەبێت ئاستی ئاوی ڕووباری فورات بۆ سێ مەتر بەرز دەبێتەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەو شارە عێراقییانەی دەکەونە سەر ڕووباری فورات لە پارێزگای ئەنبار، دەکەونە ژێر ئەو کاریگەرییە ئەگەر بێت و بەنداوە داڕمێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






