سێ کوچکەی وڵاتە کاریگەرەکان لە داهاتووی سووریادا کێن؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کانوونی یەکەم
دیمەنی سەنتەری شاری دیمەشق - گەنجێک ئاڵای نوێی سووریای بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
دوای گۆڕانی دەسەڵات لە سووریا، سێ وڵاتی هەرێمی بەهۆی باشی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەستەی تەحریرولشام و گرووپەکانی دیکە، لە داهاتووی ئەو وڵاتەدا خاوەن ڕۆڵ دەبن و پڕۆژە و خەونی خۆشیان بۆ داهاتووی سووریا هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە سووریا، هەریەک لە وڵاتانی عەرەبی، تورکیا، ئێران، ئیسرائیل، ئەمریکا، ڕووسیا و چەند وڵاتێکی دیکەش بەهۆکاریی جیاواز، چاویان لە داهاتووی سووریایە و دەیانەوێت دڵنیابن کە لە گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتەدا ئەگەر سوودمەندیش نەبن، زیانمەند نابن.
بۆچی گرنگە: هەریەکە لە تورکیا، سعوودیە و قەتەر لە داهاتووی نوێی سووریادا خاوەن زۆرترین ڕۆڵ دەبن، ئەو سێ وڵاتەش خەونی جیاوازییان بۆ سووریا هەیە و دەیانەوێت بە دروستکردنی فشار لە گرووپە چەکدارەکان، خواستەکانیان لە نەخشەی نوێی ئەو وڵاتەدا جێگەی بکرێتەوە.
ڕۆڵی تورکیا لە داهاتووی سووریادا چی دەبێت؟
بەوتەی زۆرێک لە چاودێران کاریگەریی تورکیا لەسەر داهاتووی سووریا، هاوشێوەی کاریگەری ئێرانە لەسەر عێراق لەدوای ساڵی 2003ەوە، چونکە تورکیا لەڕووی سەربازیی، جوگرافی، ئابووریی و مەزهەبییەوە بە "ئاڕاستەکار"ی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەناسرێت و دەیەوێت زۆرترین دەرفەتی وەبەرهێنان و ئابووری لە داهاتووی ئەو وڵاتەدا دەستبکەوێت، جگەلەوەش یەکەم کاری تورکیا لەسەر سووریای نوێدا ئەوەیە نەهێڵێت ئیدارەی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان هیچ دەستکەوتێکی لە دیمەشق هەبێت و بەهۆکاری ئەوە کە درێژکراوەی پەکەکەن، هەوڵی لەقاڵبدان و توانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەدات.
ڕۆڵی سعوودیە لە داهاتووی سووریادا چی دەبێت؟
بۆ دەسەڵاتدارانی سعودییە کەمبوونەوەی هەژموونی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی سووریادا خاڵێکی ئەرێنیی و سەرەکیی بوو، هەر بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجەش لە 13 ساڵی ڕابردوودا ڕیاز هەندێکجار پشتیوانی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن بوو بەم دوایانەش هاوکاری ئەسەدی کرد، وەک شارەزایانیش دەڵێن سعوودیە لە سێ بواردا دەیەوێت لە داهاتووی سووریادا ڕۆڵ ببێنێت، ئەوانیش بریتین لە:
- کارکردن بۆ پاراستنی یەکێتی خاکی سووریا کە هەندێک وڵاتی وەک تورکیا و ئێران و ئەمریکا تموحیان لەسەریەتی.
- پشتیوانی ئارامیی و ڕێککەوتنی سیاسیی لەنێوانەکان.
- ریاز دەیەوێت چیتر سووریا لەبواری ماددە هۆشبەرەکاندا نەبێتەوە بە هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی.
ڕۆڵی قەتەر لە داهاتووی سووریادا چی دەبێت؟
قەتەر کە 13 ساڵە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد پچڕاندبوو، سێ ڕۆژ دوای ڕووخانی ئەسەد و کۆنترۆڵکردنی دیمەشق لەلایەن دەستەی تەحریرولشامەوە، بڕیاریدا لە زووترین کاتدا دووبارە باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتە بکاتەوە، قەتەر لە داهاتووی سووریادا چاوی لە بەشداربوونە لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە و خەونی زیندووکردنەوەی هێڵی غازی سروشتی قەتەر-تورکیاشی هەیە کە بەناو خاکی سووریادا تێدەپەڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
باوکی ڕێواز فایەق لەبەردەم بانکی دەربەندیخان گیانی لەدەست دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان حەوزی ماسی پڕ دەکرێنەوە: بەشێکیان بە زیادەڕەوی دروست کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
2 کانوونی یەکەم

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆیەکەمجار 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەردانی سووریا دەکەن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فرۆشتنی پاڵپشتیی هێلیکۆپتەر بە یەک ملیار دۆلار بە سعوودیە پەسەند دەکات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆککۆماری ئێران ئەندامانی جەستەی کچەکەی دەبەخشێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئیمرالی بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆجەلان بەڕێ کەوت






