
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی سوودانی، سەرچاوە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
سەرەڕای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیەی دانرابوو بۆ هەڵسەنگاندنی وەزیرەکان و بەرپرسانی حکومی، بەڵام پێناچێت محەممەد شیاع سوودانی گۆڕانکاری لە وەزیرەکانی حکومەتەکەی بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە کارنامەی حکومەت بە ڕێژەیەکی کەم جێبەجێ کراوە. پێناچێت پەرلەمانیش بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییەی کە پێیدا گوزەر دەکات و سەرۆکی تازەی بۆ هەڵنەبژێردراوە، گرنگی بەم بابەتە بدات.
لە پەرلەمان قسە و باس هەیە
عەلی مەشکوور، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لەناو پەرلەمان قسە و باس لە گۆڕانکاری وەزیرەکان دەکرێت، بەڵام بەفەرمی نییە، بڕیار لای سوودانییە چ وەزیرێک دەگۆڕێت و کێ لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.
"پێویستە هەندێک وەزیر بگۆڕدرێن"
خالید عەرداوی، شرۆڤەکاری سیاسی، بەپێویستی دەزانێت گۆڕانکاری لە وەزیرەکاندا بکرێت. ئاماژە بە کاریگەری هەندێک لایەنی سیاسی دەکات لەسەر ئەو پرسە و دەڵێت، گۆڕانکاری وزاری پرسێکی هونەری نییە سەرۆکوەزیران بڕیاری لەسەر بدات، بەڵکو پرسێکی سیاسییە و بەرەژەوەندی و حیساباتی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت یەکلایی دەکاتەوە.
"ڕێککەوتنی گشتگیر پێویستە"
عەرداوی ڕوونیشی دەکاتەوە، هەندێک لایەنی سیاسی ڕەتیدەکەنەوە چەند بەرپرسێکیان بگۆڕدرێن و بەرپرسی لایەنەکانی دیکە نەگۆڕدرێن، گۆڕانکاری وزاری پێویستی بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر هەیە هەموو لایەنەکان لەسەری ڕازی بن.
وەکو عەردوای دەڵێت، گۆڕانکاری وزاری پێویستە بکرێت لەپێناو پێشخستنی ئەداو کاری دامەزراوەکان، بە ناوەندەکانی دروستکەری بڕیاریشەوە، حکومەت کاتی دیاری رد بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای تیمەکەی، وە دیاریکردنی ئەو کەسەی کە شایستەی ئەوەیە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە، و کێ دەبێت بگۆڕدرێت، بەڵام ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو کاتەدا لەبەر چەند هۆکارێک تێپەڕیوە.
بەڵێنەکەی سوودانی
لە مانگی 10ی ساڵی 2022 کابینەی سوودانی دەستبەکار بووە و لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردووش کارنامەی کابینەکە پەسندکراوە. بڕیار بوو دوای شەش مانگ لە دەستبەکاربوونی وەزیرەکان و پەسندکردنی کارنامە، هەڵسەنگاندن بۆ ئەدایایان بکرێت و بەپێی هەڵسەنگاندنەکە بگۆڕدرێن، بەڵام دوای نزیکەی ساڵ و نیوێک هیچ گۆڕانکارییەک نەکراوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
زاخۆ بە پاکترین شاری کوردستان و عێراق دەستنیشان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق بڕیاری دا سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ کوردستان بنێرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی سوودانی لە کۆبوونەوەدایە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی پەلەوەر لە 39 وڵات قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەوقە گەرمەکەی سوودانی لەگەڵ ترەمپ ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە