لیواکانی پاسەوانی سنوور لە هەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی زەوی بێبەش دەبن
- کوردستان
- 2024-12-18

هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە کاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی نوسراوێکی نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێزەکانی پاسەوانی سنوور زەوی وەردەگرن و دەبێت لیواکانیان لە هەرێمی کوردستان و پۆلیسی دەروازەکانیش بگرێتەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان زەوی پێویست نییە بۆ ئەوەی پێیان بدرێت.
وێنە گەورەکە: هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق چوار لیوایان لە دهۆک، سۆران، سلێمانی و پێنجوێن هەیە، ژمارەیان بە پۆلیسی دەروازەکانەوە زیاتر لە 12 هەزار کەسە، ئەرکیان پاراستنی سنوور و دەروازەکانە، لە سەرجەم ماف و دەسکەوتەکانی عێراق سوودمەند دەبن.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا کە لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور زانیاریی دەستکەوتووە، ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان زەوییان پێنادرێت، بەڵام دوو پێشنیاز بۆ قەرەبووکردنەوەیان خراونەتەڕوو.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بڕیاری دابینکردنی زەوی بۆ پاسەوانانی سنوور و پۆلیسی دەروازەکان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەیە."
چارەسەرەکان چین؟ لە گفتوگۆی نوێنەرە باڵاکانی هەر چوار لیواکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دوو پێشنیاز وەک قەرەبوو خراونەتەڕوو، کە ئەمانەن:
1. دابین کردنی زەوی لە ناوچە سنوورییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
2. پێدانی بڕێک پارە کە نزیکەی 27 ملیۆن دینار دەبێت وەک قەرەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





