ئاڤا نیوز
لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق ناوی 700 ژن ئاشکرا بووە کە بەنایاسایی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە، بەجۆرێک ئەو ژنانە شویان کردووەتەوە یان کاریان دەستکەوتووە، بەڵام هەر مووچەی بێوەژنانە و بێکارییان لە دەوڵەت وەرگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی یاسا کەسانی بێکار، بێوەژن، هاوسەری سزادراون، خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ کۆمەڵێک چین و توێژی دیکە کە لەژێر هێڵی هەژاریدان، لە مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەوڵەت سوودمەند دەبن ،کە بڕەکەی لەنێوان 210 بۆ 315 هەزار دینارە، ئێستاش حەوت ملیۆن و 600 هەزار کەس لە عێراق ئەو مووچەیە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: نوفڵ عەبدولحەمید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێریی ژنان لە پارێزگای زیقار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەڕێگەی دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی، وەزارەتی داد و بە سوودوەرگرتن لە ناوەندیی ئامار، بۆیان دەرکەوتووە هەندێک ژن هاوسەرگیرییان کردووەتەوە، بەڵام لای ئەوان بە ناوی بێوەژن هەر مووچەیان وەرگرتووە، یان هەندێکی دیکەیان دامەزراون و کاریان دەستکەوتووە لەکاتێکدا بەردەوامیش بوون لە وەرگرتنی مووچەی بێکاری.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، ڕێکاری یاسایی دژی ئەو 700 کەس دەگرنەبەر، ڕێكکارەکەش بریتییە لە بڕینی مووچەکانیان، کاریش دەکەن بۆ گەڕانەوەی ئەو پارەیەی وەریانگرتووە دوای ئەوەی هاوسەرگیرییان کردووەتەوە یان چوونەتەسەر کار، ئەوەش بە ئامانجی جێبەجێکردنی دادپەروەری و پاراستنی مافی ئەوانەی شایستەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە






