
وێنەی پیاوێکی پێگەیشتوو کە تووشی سەرئێشە بووە، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
پزیشکێکی ڕووسی چەند ڕێنماییەک بۆ چارەسەرکردنی سەر ئێشە بەبێ بەکارهێنانی دەرمان دەخاتەڕوو.
زانیار بەدەستهاتوو: سەر ئێشە دوو جۆری هەیە، یەکەمیان بەهۆی نەخۆشییەوەیە و دووەمیان بەهۆی فشاری دەروونی و ماندووبوونەوەیە، کە زۆر جار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پەنا بۆ بەکارهێنانی دەرمان دەبردرێت، بەڵام دەکرێت ئەم کێشەیە بەبێ بەکارهێنانی دەرمانیش چارەسەربکرێت.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئانا تێرێخۆڤا، پزیشکی پسۆری دەمار و نەخۆشی درێژخایەن چەند ڕێنماییەکی بۆ چارەسەری سەر ئێشە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: باشترین ڕێگە بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە، مەساجکردنی ناوچەی سەر و ملە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار و کۆئەندامی دەمار ئارام دەکاتەوە خوێنبەرەکان دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو پزیشکە گوتی، بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە کاتی زیاتر لە دەرەوە بەسەر ببەن و جوڵەی زیاتر بکەن بۆ ئەوەی لە فشاری دەروونی دووربکەونەوە، هاوکات گوتی لە کاتی سەرئێشەی تووند سەردانی پزیشک بکرێت چونکە هەندێک کات بە هۆی نەخۆشی دڵ و دەمارەکانەوەیە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن جەڵتەی مێشک.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






