
دیمەنی ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی کە گشتاندن بۆ سەرجەم وەزارەتەکان کردووە بۆ ئەوەی کار لەسەر یەکسان کردنەوەی بڕوانامەکانی بێ موڵەت بکەن، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندن بۆ سەرجەم وەزارەتەکان کردووە بۆ ئەوەی کار لەسەر یەکسان کردنەوەی بڕوانامەکانی بێ موڵەت بکەن.
نووسراوی فەرمی: وەزیری دارایی نووسراوێکی بە ژمارە 2641/1/1 لە ڕێکەوتی 22ی12ی2024، بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکان کردووە، سەبارەت بە پۆلینکردنی ئەو بڕوانامانەی بەبێ مۆڵەت بەدەستهاتوون.
زانیاری زیاتر: لە نووسراوەکە هاتووە ئیمێلی وەزارەت یان دەستەکەتەکان، لەگەڵ نوێنەر و ژمارەی مۆبایلی تاوەکو هاوکارمان بن لە پڕکردنەوەی زانیاریی و وەرگرتنی داتای پێویست بۆ پۆلینکردن و هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامانەی بەبێ مۆڵەت بەدەستهاتوون.
ڕێککارەکانی چارەسەر کردن: وەزیری دارایی، داوای ڕوونکردنەوەی لێکەوتەکانی ئەو پرۆسەیەی کردبوو، ئایا ئێستا چەند دەکەوێت و ئەگەر بڕوانامە هەژمارکرا مووچەیان دەبێتە چەند و بڕی چەند پارەی پێویستە؟
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە فۆڕمەکەی ئێستا دوو بڕگە زیاد دەکرێت، پێویستە سەرجەم فەرمانبەرەکان پڕیبکەنەوە کە مووچەی ئێستایان چەندە و دوای هەژمارکردنی بڕوانامە مووچەکەی دەبێتە چەند.
باکگراوند: سەرەتای ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ئەو کەسانە دا کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن چوونەتەوە بەر خوێندن و دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆریان خوێندووە، دواتر لیژنەیەک لە سێ وەزارەت بەسەرپەرشتی وەزیری دارایی پێکهێنرا بۆ ئەوەی بەدواداچوون لەسەر ئەو پرسە بکرێت بەمەبەستی یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





