زیاتر لە 200 هەزار گەشتیاری بیانی پشووەکانیان لە هەرێمی کوردستان بەسەر دەبەن
- کوردستان
- 25 کانوونی یەکەم

دیمەنی ژمارەیەک گەشتیاری زستانە لە چیای کۆڕەک، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئامادەسازی بۆ پێشوازیکردن لە دەیان هەزار گەشتیار دەکات، کە بۆ پشووەکانی سەری ساڵ سەردانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
وێنە گەورەکە: گەشتوگوزار وەک بنەمایەکی گرنگی پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکرێت، ساڵانە سەدان هەزار گەشتیاری بیانی بۆ بەسەربردنی پشووەکانی ساڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ساڵ دوای ساڵ ئامارەکە بەرزتر دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بە ئاڤای گوت، "ئامادەسازییەکانمان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە و پێشبینی دەکەین زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار پشووەکانی سەری ساڵیان لە هەرێمی کوردستان بەسەر ببەن."
ئەمەش بزانە: بەشێکی زۆری ئەو گەشتیارانە بۆ بەسەربردنی پشووەکانیان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دێن، ساڵانەش هاتنی گەشتیاری نێودەوڵەتی ڕوو لە هەڵکشانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆژهنكردنهوهى یاریگای فرانسۆ هەریری له ههولێر تەواو بوو
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: بوونی عەرەب و تورکمان لە لیستی پارتی، هێزی پارتی دەپارێزێت