سوپای ئیسرائیل: پێگەیەکی حوسییەکانمان لە یەمەن بۆردومان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 کانوونی یەکەم

بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل پشتڕاستیکردەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا ژمارەیەک پێگەی حوسییەکانیان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا بۆردومان کردووە.
وێنە گەورەکە: حوسییەکانی یەمەن بە بیانووی بەرگریکردن لە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە، هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن و هەروەها لە ناو خاکی ئیسرائیلیش. بەهۆیەوە چەندین جار ئیسرائیل پێگەی ئەو چەکدارانەی بە ئامانج گرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسییەکانی یەمەن لەو بارەیەوە ڕایانگەیاند: ئیسرائیل چوار ناوچەی بۆردومان کردووە، لەوانە وێستگەی کارەبا و فڕۆکەخانەی سەنعای نێودەوڵەتیی ناوچەکەی بە ئامانج گرتووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوپای ئیسرائیل هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە ڕایگەیاند، ئامانجە سەربازییەکانی سەر بە حوسییەکانی لە یەمەن کردووەتە ئامانج کە بە "سێگۆشەی سەنگەری تیرۆری ئێرانی" تۆمەتباریان دەکات. ئیسرائیل ئەم هێرشە بە وەڵامێک بۆ هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی وڵاتەکەی ناودەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتیی داواکارییەکی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە غەززە




