
یەکێک لەناوچە گەشتیارییەکانی سۆران، وێنە: گەشتوگوزار
ئاڤا نیوز
سەرەڕای یەکێک لە ڕێگە سەرەکییەکانی چوون بۆ سۆران داخراوە بەڵام کاریگەریی نەکردووەتە سەر چوونی گەشتیاران بۆ ئەو سنوورە، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار چوونەتە ناوچەکە و شوێنی مانەوە لە ناوچە گەشیارییە هەمووی گیراوە.
وێنە گەورەکە: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەکی زۆر ناوچەی گەشتیاری و پرۆژەی گەشتیاری هەن، کە بە هەموویانەوە 540 پرۆژە و سەیرانگە و ناوچەی گەشتیاریین و 35% ـی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن، زیاتر لە 20 شوێنیشیان تایبەتن بە گەشتیاریی زستانە و هەزاران گەشتیار بەتایبەت لە بۆنەکاندا ڕوویان تێدەکەن.
لێدوانی فەرمی: فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بەگوێرەی ئەو داتایانەی بەدەستمان گەیشتوون، چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ بکەن."
زانیاریی زیاتر: ماوەی چوار ڕۆژە بەهۆی ئەوەی بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە یەکێک لە پردەکانی ڕێگەی گەلی عەلی بەگ، ڕێگەی سەرەکی سۆران – هەولێر داخراوە و هاتووچۆی سەرەکی گواستراوەتەوە بۆ ڕێگەی بێخاڵ و بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆرانیش داخستنی ڕێگای گەلی عەلی بەگ کاریگەریی لەسەر هاتنی گەشتیاران نەکردووە، چونکە ڕێگەی بێخاڵ بەکاردێنن و هاتووچۆی بارهەڵگران تاوەکو 7ـی ئێوارە ڕاگیراوە.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا بۆ بەسەربردنی کات و بینینی دیمەنی بەفر و ناوچە گەشتیارییە زستانییەکان، چاوەڕێدەکرێت زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ گەیشتە تەلئەبیب
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
تاڤگە عومەر: كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق پەكخراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل خەڵاتێک پێشكەش بە ترەمپ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: بەشداری لە لووتکەی ئاشتیی شەرەم شێخ ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆژهنكردنهوهى یاریگای فرانسۆ هەریری له ههولێر تەواو بوو
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: بوونی عەرەب و تورکمان لە لیستی پارتی، هێزی پارتی دەپارێزێت