
بۆری گواستنەوەی غاز لە ڕووسیاوە بۆ ئەوروپا
ئاڤا نیوز
مۆسکۆ و کیێڤ بڕیاریاندا بە ڕاگرتنی گواستنەوەی بەرهەمی غازی ڕووسیا لەڕێگەی ئۆکرایناوە بۆ ئەوروپا، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی ڕێککەوتنی پێنج ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی ڕایگەیاند: گواستنەوەی بەرهەمی غازی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکرایناوە بۆ ئەوروپا لە کاتژمێر 8:00 ڕاگیراوە، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی گڕێبەستی گواستننەوەی بەرهەمەکە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: جیرمانی گالوشچێنکۆی وەزیری وزەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، گواستنەوەی غازی ڕووسیامان بە ناو خاکی وڵاتەکەمان ڕاگرتووە، ئەمەش ڕووداوی مێژووییە، ڕووسیا بازاڕی بەرهەمەکانی لەدەستدەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئابوورییەکەی.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم هەنگاوە وڵاتانی ئەوروپی تووشی قەیرانی کەمبوونەوەی وزە دەکات و دەبێتە هۆی لە کارکەوتنی کارگەکان و بەرزبوونەوەی نرخی غاز، هاوکات ڕووسیاش تووشی قەیرانی ئابووری دەبێت بەو پێیەی دابینکەری غازە بۆ ئەوروپا.
باکگراوەند: دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤییەت لە ساڵی 1991، ڕووسیا لەڕێگەی بۆرییەوە کە بە ناو ئۆکراینادا ڕاکێشرابوون غازی بۆ ئەوروپا دابین دەکرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی کەرکووک بە شێوەیەکی جیاواز سزای شۆفێرانی سەرپێچیکار دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی جەنگەوە هۆشداریی بە هێزەکانی دەدات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دزی لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەرەنسا دەکرێت و دادەخرێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندان لە دژی "پادشای ئەمریکا" دەکرێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پێشووی فەرەنسا دەخرێتە زیندانەوە
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت