سعودیە شەش ئێرانی بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-01

ئاڵای وڵاتی سعودیە
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی سعوودیە شەش هاووڵاتی ئێرانییان لەسێدارەداوە، ئەمەش بە تاوانی ئەوەی ماددەی هۆشبەریان بە قاچاخ گواستووەتەوە بۆ شانشینی سعودیە، بە پێی یاسای وڵاتەکە ئەم تاوانە سزاکەی لەسێدارەدانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فەرمی سعوودیە (واس) بە پشبەستن بە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە ڕایگەیاندووە، شەش ئێرانی کە "هەستاون بە گواستنەوەی حەشیش و ماددەی هۆشبەر بۆ سعوودیە"، بڕیاری لە سێدارەدانییان بەسەردا جێبەجێکرا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کەی حوکمی لە سێدارەدانەکانیان کەی جێبەجێکراوە.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2024 سعودیە 117 کەسی بە تاوانی بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە سێدارە داوە، لە کۆتایی ساڵی 2022، لە ماوەی یەک مانگدا 19 کەس بە هەمان تاوان لە سێدارە دراون. ئەمەش دوای ئەوەی جێبەجێکردنی سزاکە بۆ ماوەی نزیکەی سێ ساڵ ڕاگیرابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، سعوودیە لەدوای چین و ئێران لە ڕیزبەندی سێیەمی لیستی ئەو وڵاتانەیە کە لە ساڵانی 2022 و 2023، زۆرترین سزای لەسێدارەدان لە جیهاندا جێبەجێدەکەن.
ئەمەش بزانە: سعودیە خاوەنی گەورەترین ئابوری جیهانی عەرەبییە ، هاوکات خاوەنی یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی ماددەی هۆشبەری کەپتاگۆنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 گەورەترین هەڵمەتی دژی ماددە هۆشبەرەکانی دەستپێکرد، کە بریتی بوو لە دەستگیرکردنی بازرگانان و بەکارهێنەرانی لەسەرتاسەری وڵات .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت






