گرنگترین ئەو گرێبەست و ڕێککەوتنانەی کە عێراق لە ساڵی 2024دا ئەنجامی داون
- عێراق
- 1 کانوونی دووەم
ژمارەیەک لەو فڕۆکانەی کە حکومەتی عێراق لە ساڵی 2024 کڕیویەتی - وێنە AFP
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمهێنان و بەدەستهێنانی خۆبژێوی وزە، حکومەتی عێراق لە ساڵی 2024 دەیان گرێبەست و ڕێککەوتنی لەگەڵ وڵاتان واژۆ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیارترین گرێبەستەکانی عێراق بریتین لە پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و گاز لە ڕێگەی مۆڵەتی نوێوە. هاوکات پڕۆژەکانی دیکەی کەرتی وزە کە بریتیبوون لە بەستنەوەی تۆڕی کارەبا بە وڵاتانی دراوسێ و گرێبەستی بەرگریی بۆ بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی عێراق پەیوەست بە کڕینی سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگی مۆدێرن.
لەم گرافیکەدا دیارترین ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنانەی کە حکومەتی عێراق لە ماوەی ساڵی 2024دا واژۆی کردوون دەخەینەڕوو:
کانوونی دووەمی 2024
1- درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان.
2- ئیمزاکردنی گرێبەست بۆ بەستنەوەی بازاڕی کارەبای کەنداو بە عێراق.
3- دانوستان لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ پێدانی قەرزی 6 ملیار دۆلاری بە ئامانجی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە و پاڵپشتیکردنی یەدەگی بیانی.
شوباتی 2024
1- ڕێککەوتنی دابینکردنی 40 مێگاوات کارەبا بۆ ناوچەی ڕوتبە لە ئوردن.
2- چوونە ناو پەیماننامەی نێودەوڵەتی ساڵی 1992 بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی پیسبوونی نەوت.
3- گفتوگۆکان بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ لاتڤیا و لیتوانیا لە بوارەکانی ڕاوێژی دوولایەنە و هاوکاری ئابووری و ئاسایش و تەندروستی.
ئازاری 2024
1- ڕێککەوتن لەگەڵ کۆریای باشوور بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی.
2- دانوستان لەگەڵ فەرەنسا بۆ کڕینی فڕۆکەی ڕافال.
3- پەرەپێدانی پاڵاوگەکان و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی دیزل.
نیسانی 2024
1- کڕینی 41 فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی لە میانی سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا.
2- واژۆکردنی 26 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ تورکیا، لە میانی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق.
3- گرێبەستی وەرگرتنی قەرزی 50 ملیۆن دۆلار لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ بانکی نیشتمانی عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان.
4- پەرەپێدانی کێڵگەی غازی عەککاز لەگەڵ کۆمپانیای یوکرزم ریسورسز-ی ئۆکرانی.
ئایاری 2024
1- گرێبەستەکانی پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و گاز.
2- ڕێککەوتنی پەرەپێدانی تۆپخانەی عێراق بۆ دروستکردنی تۆپی 155 ملم لەگەڵ فەرەنسا.
حوزەیرانی 2024
1- تەرخانکردنی پێنج تریلیۆن دینار بۆ کڕینی چەکی جۆراوجۆر بۆ پڕچەککردنی هێزەکان.
2- گرێبەستی کڕینی هەشت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی M-SAM لە کۆریای باشوور بە بەهای 2.63 ملیار دۆلار.
3- گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بۆ دروستکردنی بۆڕی نەوت لە کێڵگەی نەوتی زوبەیر بە بەهای 358 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار
تەمووزی 2024
1- واژۆکردنی زنجیرەیەک گرێبەست بۆ دابینکردنی تۆپ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تانک و زرێپۆش لەگەڵ ڕووسیا و وڵاتانی ناتۆ.
2- واژۆکردنی گرێبەستی وەبەرهێنان بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار
ئابی 2024
1- ئیمزاکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و گاز.
2- ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای "BP" بەریتانی بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوت و گاز لە کەرکووک.
3- گرێبەستی کڕینی هەلیکۆپتەری گواستنەوەی سەربازی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە فەرەنسا و کۆریای باشوور.
ئەیلوولی 2024
1- کڕینی هەلیکۆپتەری جەنگی H225M Caracal لەگەڵ کۆمپانیای ئێرباسی ئەوروپی.
2- گرێبەستی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی M-SAM II لەگەڵ کۆریای باشوور.
3- سیستەمی بەرگریی ئاسمانی M-SAM لەگەڵ کۆریای باشوور بە بەهای 2.63 ملیار دۆلار.
4- سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لەگەڵ کۆمپانیای کۆریای باشوور LIG Nex1 بە بەهای 2.8 ملیار دۆلار
تشرینی یەکەمی 2024
1- ڕێککەوتنی دابینکردنی گازی سروشتی لە تورکمانستان.
2- ئیمزاکردنی گرێبەست بۆ بەستنەوەی بازاڕی کارەبای کەنداو بە عێراق.
3- درێژکردنەوەی گرێبەستی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان.
تشرینی دووەمی 2024
1- گرێبەستی گەشەپێدانی پاڵاوگەی بەسرە بە بڕی 380 ملیۆن دۆلار.
2- ڕێککەوتنی هاوکاری سەربازی لەگەڵ شانشینی عەرەبستانی سعودیە.
کانوونی یەکەمی 2024
1- گرێبەستەکانی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان.
2- ڕێککەوتنی هاوکاری لە بواری وزەی نوێبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا.
3- ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسا.
4- گرێبەستی کڕینی دوو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە لە کۆریای باشوور.
5- گرێبەستی دروستکردنی پێنج سایلۆ لەگەڵ دوو کۆمپانیای میسری و سویسری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی "ئاینی ئیبراهیمی" دەدات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکانی عێراق بۆ گرووپە چەکدارەکان: پۆستی سەرۆکوەزیران وەرناگرن






