
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە، وێنە: SAFGET
ئاڤا نیوز
بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لە سیستمی کۆمپیتەری پۆلیس ئەڵمانیا، گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە دواخران.
چیرۆکی سەرەکی: بەرپرسێکی ئەڵمانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی بەرلین براندنبێرگ لە ئەڵمانیا ڕاگیراون، بەهۆی بوونی "کێشەیەکی تەکنیکییەوە"، ئەمەش لەکاتێکدا چەند وڵاتێکی دیکەش باسیان لەوە کردووە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی گرفتی تەکنیکی بوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: جیرۆ ڤۆن ڤێگێساک وتەبێژی پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: سیستەمی کۆمپیوتەری پۆلیسی فیدراڵی لەسەر ئاستی وڵات پچڕانێکی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش پۆلیسەکانی ناچارکردووە بە دەستی ئەو ئەرکانە پشکنین بۆ بکەن کە لە دۆخی ئاسایدا بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: فڕۆکەخانەی دوسێلدۆرف ڕایگەیاندووە: تێکچوونی سیستمی کارکردنی ئایتی لەسەر ئاستی وڵات بووەتە هۆی دواکەوتنی چوونە ناوەوە و دەرچوون لە سنوورەکاندا.
زانیاریی زیاتر: سەرنشینەکان لە فڕۆکەخانەکانی دوسێلدۆرف فرانکفۆرت، هامبۆرگ، میونشن و بەرلین کاتی گەشتەکانیان دواکەوتووە و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر گەشتەکان ڕاگیراون، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی زانیاریی فەرمانگەی پۆلیسی تاوانەکانی ئەڵمانیا.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەر ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا ڕایانگەیاند کە ڕووبەڕووی گرفتی تەکنیکی بوونەتەوە لە سیستمی ئایتیدا، ئەمەش گرفتی بۆ پەخشی تەلەفزیۆنی نیشتمانی و فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی و کۆمپانیاکانی پەیوەندی دروستکردووە.
ئەمەش بزانە: گەورە کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەری بەریتانی بەیانی ئەمڕۆ هۆشداریدابوو لە هەڵوەشاندنەوە گەشتەکان بەهۆی دروستبوونی گرفتی تەکنیکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرەکەی هۆنگ کۆنگ 44 کوژراو و بێسەروشوێنبوونی 279 كەسی لێ كەوتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تەقەکەرەکەی واشنتن باجێکی قورس دەدات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ویتکۆف بۆ ڕاوێژکارێکی پووتین: ستایشی ترەمپ بکەن و بە پیاوی ئاشتی ناوی ببەن






