
سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە ڕاگرتنی گرژییەکانی سووریا دەکات و دەیانەوێت گرنگی بە زیادکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە بدرێت.
لێدوانی فەرمی: سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند:
- هانی وەستاندنی گرژی و ناکۆکییەکان لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی دیکەی ناوچەکە دەدەین و پێشوازی لە ڕاگرتنی گرژییەکان دەکەین.
- پشتگیری لە وەستاندنی هەموو توندوتیژییەکان لە سووریا دەکەین، ئێستا کاتی گرنگیدان و زیادکردنی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، ئەمریکا پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات.
- سەرنجمان لەسەر پێشخستنی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیرە کە هاووڵاتیانی سووریا خاوەنی بن، لەهەمان کاتدا سەرنجمان لەسەر شکستپێهێنانی داعشە لە سووریا.
باکگراوەند: ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج و بەنداوی تشرین بەردەوامە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو نزیکەی 100 کوژرا و بریندار لە هەردوولادا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"






