
شاندی ئیمرالی کە سەردانی پارتە سیاسییەکانی تورکیا دەکات، وێنە: hurriyetdailynews
ئاڤا نیوز
شاندی ئیمرالی کە لە ئەحمەد تورک، سری سورەیا ئۆندار و پەروین بوڵدان پێکدێن، لە چوارچێوەی سەردانەکەی ئیمرالی بۆ چارەسەری پرسی کورد، جگە لە ئیی پارتی، سەردانی سەرجەم پارتە سیاسییەکانی تورکیا دەکەن.
وێنە گەورەکە: چاوەکان لەسەر ئەنقەرەیە، شاندی دەم پارتی بە نوێنەرایەتی ئەحمەد تورک، سری سورەیا ئۆندار و پەروین بوڵدان، ئەمڕۆ سەردانی چەند پارتێکی سیاسی تورکیا دەکات، ئەمەش دوای سەردانەکەیان بۆ ئیمرالی و بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، پەیامی ئۆجەلان بە پارتەکان دەگەیێنن و وەڵامی ئەوانیش جارێکی دیکە بۆ ئیمرالی دەبەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شاندەکە کاتژمێر 11 لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا کۆبوونەوە، بڕیار وایە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا سەردانی ئاکپارتی و سەعادەت بکەن.
کاردانەوەکان: ئیی پارتی دژی ئەم پرۆسەیە و هەر لەسەرەتاوە ڕەتی کردەوە پێشوازی لە هەوڵەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری بکات و موساڤات دارڤیشئۆغلو، سەرۆکی ئیی پارتی گوتی"من بە هیچ شێوەیەک تێکەڵی ئەم بابەتە نابم"، هەر بۆیە شاندەکە سەردانی ئیی پارتی ناکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی لیستی سەردانەکان دوای چاوپێکەوتنەکەی پارتی ئایندە، کاتژمێر 1:30 لەگەڵ ئاکپارتی و 3:30 لەگەڵ پارتی سەعادەت کۆدەبنەوە.
هەنگاوی داهاتوو: شاندی دەم پارتی ڕۆژی سێشەممە 7-1-2025، سەردانی عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیڤا و فاتیح ئەرباکان سەرۆکی پارتی رەفایی نوێ دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






