ڕۆژنامەیەکی لوبنانی: ئێران باڵەکانی لە ناوچەکەدا ڕێکدەخاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-07

دیمەنی نمایشی سەربازی سوپای پاسداران بە ئامادەبوونی ڕێبەری ئێران عەلی خامنەیی، وێنە IRNA
ئاڤا نیوز
ئێران نەوەیەکی نوێی مووشەکی بالیستی دەگەیەنێتە هێزەکانی حەشدی شەعبی و داواش لە "بەرەی مقاوەمە" دەکات هیرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرن.
وێنە گەورەکە: میدیای لوبنان هەوڵەکانی ئێرانی بۆ ڕێکخستنەوەی باڵەکانی لە ناوچەکە ئاشکرا کرد، هاوکات تاران بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی و درۆنی پێشکەوتووی دوو هێندە زیاد کردووە و بەشیکی زۆریشی ڕادەستی "میحوەری مقاوەمەی ئیسلامی"ـی کردووە، لەنێویاندا چەکدارانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: ماڵپەڕی جەریدەی لوبنانی لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سوپای قودسی ئێرانی بڵاویکردەوە: تاران پرۆسەی ڕێکخستنی ڕیزەکانی میحوەری "بەرەی مقاوەمەی" لە ناوچەکە دەستپێکردووە و چەندین فەرماندەی گواستووەتەوە و جێگۆرکێی بە ژمارەیەکی زۆر کردووە.
هۆكاره زانراوهكان: ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە دەزگا ئەمنییەکانی سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان بۆ ئاشکراکردنی ئەو سیخوڕانە دەستپێکردووە کە بۆ ئیسرائیل کاردەکەن، هاوکات داوای لە حزبوڵڵای لوبنان و هێزە چەکدارەکانی عێراق کردووە، هەموو جموجۆڵەکانیان ڕابگرن تا ئەو کاتەی بابەتی سیخوری و دزەکردنی زانیارییەکان بۆ ئیسڕائیل یەکلا دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





