
بەلەمێکی کۆچبەران کە ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتووە
ئاڤا نیوز
حکومەتی بەریتانیا داوا دەکات وەک "تۆڕی تیرۆر" مامەڵە لەگەڵ قاچاخچی کۆچبەران و ئەوانەدا بکرێت کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن، هاوکات لەندەن بڕیاریشی داوە سزای وەک "قەدەغەی گەشتکردن و سڕکردنی سامان" بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی نوێی بەریتانیا کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردووەوە هەڵبژێردراوە، بەڵێنی داوە ڕووبەڕووی ئەو قاچاخچییانە ببێتەوە کە بە ڕێگەی بەلەم و لە کەناڵی ئینگلیزەوە ساڵانە هەزاران کۆچبەر ڕەوانەی وڵاتەکەی دەکەن، لە یەکەم هەنگاویشدا هەموو ئەوانەی لەو بابەتە تێوەدەگلێن، دەیەوێت سامانەکانیان لە بەریتانیا سڕبکات.
لێدوانی فەرمی: کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: قەدەغەی گەشتکردن و سڕکردنی سامان ئەو دوو ڕێکارەن حکومەت دژی تۆڕەکانی بازرگانی بە مرۆڤ دەیگرێتەبەر، چونکە ئەو تۆڕانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی جیهانی و پێویستە وەک تۆڕی تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، سزا نوێیەکان کە پێویستی بە ڕەزامەندی پەرلەمانی وڵاتەکەش هەیە، لە ماوەی ساڵێکدا دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەركردەیەكی بەرەی گەل: هەڕەشەمان لێدەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەراورد بە دوێنێ مسقاڵێک زێڕ 40 هەزار دینار دابەزی
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرکەوتووە هەشت کەسایەتیی بەناوبانگی تورکیا ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمام لە بەنداوی گۆمەسپان بەڕێوەدەچێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
منارە و مزگەوتێکی دێرینی دهۆک سەرنجی گەشتیارانی بیانی ڕادەکێشێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
"کاتی هالۆوین" لە پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوەچوو
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پشتگیری ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چین و ئەمریکا لەسەر گفتوگۆی بازرگانی ڕێکدەکەون
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: کاتی وەستانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا هاتووە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پێدانی مووشەکی تۆماهۆک بە ئۆکرانیا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات