
ئۆفیسی هێڵەکانی فریاگوزاریی نشتیمانیی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە 9-1-2025 عێراق سەرجەم هێڵەکانی فریاگوزاریی نشتیمانیی لە یەک هێڵدا یەکخست.
بۆچی گرنگە: ئەم پڕۆژەیە هەر 26 ژمارەی فریاگوزاری کە پێشتر کاری پێدەکرا بۆ ژمارە 911 یەکخست، بەمەبەستی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ ڕووداو و حاڵەتی فریاگوزاریی خێرا.
لێدوانی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی پرۆژەی یەکخستنی هەر 26 ژمارەی فریاگوزاری بۆ ژمارە 911 بەفەرمی کردەوە و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم پڕۆژەیە پەیوەندی هاووڵاتییان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق وەردەگرێت، وەک ڕووداوی هاتوچۆ، ئاگرکەوتنەوە ، تاوان، زانیاری ئەمنی، سکاڵا، لێپرسینەوە و ڕەوانەکردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ڕێگەی (51) وێستگەی وەڵامدانەوەی لاوەکییەوە لەلایەن دەیان فەرمانبەری شارەزا لە زمانەکانی عەرەبی، کوردی، تورکمان و ئینگلیزی لە سەرانسەری عێراقدا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات





