
دیمەنی زیندانیکراوەکانی نێو گرتووخانەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
تۆڕی عەدالە بۆ چاودێری ڕەوشی گرتووخانەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، بەپێی ڕاپرسییەک لە 14 گرتووخانە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازیی عێراق، دەركەوتووە 47%ـی بەشداربووانی ڕاپرسیەكە دۆخی دەروونییان باش نییە یاخود بەجۆرێك لە جۆرەكان، نەخۆشیی دەروونیان هەیە.
وێنە گەورەكە: لە عێراق، 27 گرتووخانە و بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی هەن كە 16ـەیان سەر بە وەزارەتی دادن و سێشیان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا سەربازییەكانن، هەشت گرتووخانەی چاكسازیش سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتین. ڕاپۆرتە مەیدانییەكانی تۆڕی عەدالە بۆ چاودێری ڕەوشی گرتووخانەكانی عێراق، ئاماژە بەوە دەكەن بە گشتی دۆخی گرتووخانەكانی عێراق بەراورد بە پێوەرە جیهانییەكانی مافی گیراوان و حكومدراوان لە سەرجەم لایەنەكانەوە گرفتی هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تۆڕی عەدالە بۆ چاودێری ڕەوشی گرتووخانەكان لە ڕاپۆرتێكدا ڕایدەگەیەنێت:
- بنكەی تەندروستیی نێو چاكسازییەكان پشكنینی مانگانەیان بۆ 67%ـی كۆی بەندكراوان ئەنجامداوە و 33%ـی گیراوان پشكنینیان بۆ ئەنجام نادرێت.
- لە هەر گرتووخانەیەك لانیكەم 45 حاڵەتی نەخۆشی دەروونی هەیە كە بەشێكیان پێویستییان بە چارەسەری پزیشكی درێژخایەن هەیە.
- بەگوێرەی ڕاپرسییەكان كە لە 14 گرتووخانەی عێراق كراوە، دەركەوتووە 47%ـی بەندكراوان دووچاری یەكێك لە نەخۆشییە دەروونی، دەماری، عەقڵییەكان هاتوون.
زانیاریی زیاتر: باوترین نەخۆشی كە لەنێو گیراوان خێرا بڵاودەبێتەوە؛ نەخۆشییەكانی هەستیاریی پێستە كە نزیكەی سەرجەم بەندكراوان دووچاری ئەو نەخۆشییە هاتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ماددەكانی 10 و 11 لە یاسای چاكسازیی ڕاگیراوان و بەندكراوان ژمارە 14ـی دەرچوو لە ساڵی 2018، هەموو بەندكراوێك مافی ئەوەی هەیە بەشێوەی ماوە ماوە پشكنینی پزیشكی و دەروونی بۆ بكرێت و لەڕووی چاودێریی كۆمەڵایەتییەوە بایەخی پێ بدرێت بە جۆرێك ماوەی نێوان هەر پشكنینێك و ئەوەی دیكە، لە 30 ڕۆژ زیاتر نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە چەمچەماڵ چوار ڕاوچی دەستگیر كران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ دوا وادەی پێشکەشکردنی تانەکانی هەڵبژاردنە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک دەچێتە ناو هاوپەیمانێتییەکەی خەمیس خەنجەر
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی بەدر داوا دەکات ویلایەتی دووەم بە سوودانی نەدرێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای کارگێڕی عێراق فەرمانسالاریی بۆ هەڵپەساردنی بڕیارێکی سوودانی دەردەکات






