گەورەترین ئۆپەراسیۆن بۆ کۆتاییهێنان بە شانە نوستووەکانی داعش دەست پێدەکات
- کوردستان
- 2025-01-10

ژمارەیەک سەربازی سووپای عێراق لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی تیرۆریستانی داعش
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ لەناوبردنی شانەکانی داعش لە دۆڵی زغێتون لە نێوان پارێزگای کەرکووک و سەڵاحەدین بە چڕی دەستیپێکردووە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئاماری دەزگای دژە تیرۆری عێراق، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان 344 ئۆپەراسیۆنیان دژی پەناگەی داعش کردووە و تێیدا 144 تیرۆرستیان دەستگیرکردووە، 70 ـی دیکەشیان كوشتووە و 310 پەناگەی تیرۆرستانیان لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات بەتەواوی خاپوور كردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەكی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك ڕایگەیاند:
- سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 10-1-2025 ئۆپەراسیۆنێكی زەمینی بۆ لەناوبردنی شانە نووستووەكانی داعش لە دۆڵی زغیتۆن لە ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، بەرەو سەڵاحەدین بەچڕی دەستیپێکردووە.
- ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە کۆتاییهێنانە بە بوونی شانە نوستووەکانی داعش لەنێو ئەو دۆڵە و دەورووبەری کە بووەتە پەناگەی چەکدارانی داعش.
ئەمەش بزانە: ئۆپەراسیۆنەکە بریتییە لە داخستنی بۆشاییە ئەمنییەکان و خاپورکردنی حەشارگەکانی ڕێکخراوەکە و داخستنی ڕێڕەوی دزەکردن و جوڵەی تیرۆریستان بەتەواوی لە دۆڵەکەدا
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات