حووسییەکان کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی بۆردوومان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کانوونی دووەم

کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی، وێنە: abc news
ئاڤا نیوز
حووسییەکانی یەمەن، بە ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ترومانی لە باکووری دەریای سوور کردە ئامانج.
لیدوانی فەرمی: یەحیا ساری، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی یو ئێس ئێس هاری ترومان و ژمارەیەک لە کەشتییە جەنگییەکانی دیکەی ئەمریکا بە ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە باکووری دەریای سوور کراونەتە ئامانج، لەئاکامدا ترومان ناچاربووە ناوچەی باکووری دەریای سوور جێبهێڵێت.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر چەندین پێگەی گرووپی ئەنساروڵڵا لە یەمەن، هاوکات ئەمریکا و بەریتانیاش ژمارەیەک پێگەی حووسییەکانیان بۆردوومان کردووە.
باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، حووسییەکان وەک پشتگیرییەک بۆ خەڵکی غەززە، کەشتییە بازرگانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا لە دەریای سوور بە ئامانج دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: دەوڵەتی فەڵەستین دروست نابێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئێران وەڵامی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەداتەوە
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە





