هاکان فیدان لەبارەی "کۆبوونەوەیەکی بافڵ تاڵەبانی و مەزڵوم عەبدی و ئیسماعل قائانی" قسە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-11
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی "کۆبوونەوەیەکی بافڵ تاڵەبانی و مەزڵوم عەبدی و ئیسماعل قائانی" لە سلێمانی وەڵامی ڕۆژنامەنووسێک دەداتەوە، پەیامێک بۆ ئێران دەنێرێت و دەشڵێت، لەبەر هەستیاریی پەیوەندییەکانیان چاوپۆشییان لە هەندێ هەڵوێستی ئێران کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیستەنبووڵ، ڕۆژنامەنووسێکی ڕۆژنامەی میللیەتی تورکی بە ناوی ئۆزەی شاندیر، دوو پرسیار لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات، یەکەمیان تایبەت بوو بە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە سلێمانی و هاکان فیدان وەڵامی دایەوە، پرسیاری دووەمیش تایبەت بوو ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.
پرسیاری ڕۆژنامەنووس: ماوەکانی ڕابردوو کۆبوونەوەیەک لە نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی قۆڵی پەکەکە لە سووریا و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی ڕێکخراوە، ئایا تورکیا داواکارییەکانی یاخود چاوەڕوانییەکانی بەرامبەر بە تاران لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستکەوتووە؟
هاکان فیدان: ئێمە پەیوەندی باشی دراوسێیەتی لەگەڵ ئێران دەپارێزین، بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە، چاوەڕێی ئەوەش دەکەین ئەوان پشتیوانی تورکیا بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، بەڵام لە ئێران کەسانێک هەن بیرکردنەوەیان لەبارەی پرسەکە جیاوازە، لە ڕاستیدا زۆر لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ تاران گفتوگۆمان نەکردووە، ئەمەش بەهۆی هەستیاری پەیوەندییەکەمان.
چاوەڕوانییەکانی ئێمە نەک تەنیا لە ئێران، بەڵکو بۆ ئەوروپا و ئەمریکا و هەر وڵاتێکی دیکە ئەوەیە، پشتیوانی لەوانە نەکەن کە دووژمنایەتی ئێمە دەکەن و چەک لە دژی ئێمە بەکاردێنن، لەسەر بنەمای پاراستنی پەیوەندی درواسێیەتیمان چاوپۆشی لە هەندێک هەڵوێستی ئێران دەکەین و بڕوام وایە لە داهاتوودا گۆڕانکاری لە سیاسەتی خۆی بکات، لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ناوچەکەدا، بەڕاستی بڕوام وایە لە قۆناغی نوێدا سیاسەتی جیاوازتر بەکاربهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






