
ئاڤا نیوز
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، فەرمانبەر و خانەنشینانی سێ ئیدارەی سەربەخۆ لە پرۆسەکە سوودمەند دەبن و لە چەند ڕۆژی داهاتوو تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024 پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی دابەشکرا، لەم قۆناغەشدا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە ئیدارە سەربەخۆکان دەستپێدەکات و فەرمانبەر و خانەنشینانی سۆران، گەرمیان و ڕاپەرین لە پرۆسەکە سوودمەند دەبن.
لێدوانە فەرمییەکان:
گەرمیان: دڵشاد فەتاح، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ڕەزامەندی دوو هەزار و 400 کەس گەڕاوەتەوە و زەوییەکان ئامادەن و لە پرۆسەی وردبینیکردنداین، ئەم مانگە دەست بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ زەوییەکان دەکەین".
ڕاپەڕین: ئاوارە کوێخا عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەرین بە ئاڤای ڕاگەیاند، "هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنوورەکە دەستپێدەکات و سێ بۆ چوار هەزار پارچە زەوی دابەشدەکرێت".
سۆران: خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ناوی فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئەنجوومەنی وەزیرانن، لێرە هەموو ڕێکارەکان تەواوکراون دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





