عێراق خزمەتگوزارییەک بۆ ئەوانە ڕادەگەیێنێت کە نایانەوێت 1% مووچەکەیان ببڕێت
- عێراق
- 15 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی سوودانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕێگەی چالاککردنی خزمەتگوزارییەکی ئەلیکترۆنییەوە ڕێگە بەو فەرمانبەرانە دەدات کە نایانەوێت 1%ی مووچەکانیان ببڕێت وەک بەخشین بۆ "فەلەستین و لوبنان".
وێنە گەورەکە: بڕیاری لێبڕینی 1%ی مووچە ناڕەزایی بەرفراوانی فەرمانبەران و خانەنشینانی لێکەوتەوە و ئەم بڕیارەیان بە ناڕەوا و چاوەڕواننەکراو زانرا، بەتایبەتی کە ئێستا بەدەست بەرزبوونەوەی نرخ و بارودۆخی سەختی ژیانەوە دەناڵێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی داتای نیشتمانی لە ئەمینداریێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەڕێگەی پێگەی "ئور"ـەوە خزمەتگوزارییەکی نوێی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند:
- ڕێگە بە فەرمانبەران دەدات داواکاری لێخۆشبوون لە کەمکردنەوەی بەخشین پێشکەش بکەن.
- ئەو کارمەندانەی دەیانەوێت بەشداری ئەم بەخشینە نەکەن "دەبێت داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی لەم خزمەتگوزارییەدا دوور بخرێنەوە."
- ئەو دەزگا حکومییانەی کە لەم قۆناغەی ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییانە دەیانگرێتەوە بریتین لە (ئەمینداریێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، ئەکادیمیای زانستی عێراق، کۆمیسیۆنی نیشتمانی بۆ ڕێکخستنی ئەتۆمی و تیشکدەری و بایۆلۆجی، و ئەنجوومەنی کێبڕکێ و قۆرخکاری).
- کاتێک وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە لیستی ناوی فەرمانبەرانیان بۆ نێو ئەو خزمەتگوزارییە ئامادە دەکەن، ئەوانیش بۆ قۆناغی داهاتوو دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە 19-11-2024، بڕیاریدا بە لێبڕینی 1%ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەشێوەی ئارەزوومەندانە بۆ هاوکاری گەلی فەلەستین و لوبنان.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 13-1-2025ی ئەنجوومەنی وەزیراندا، دەنگ درا لەسەر بەخشینی خانەنشینان لە بڕیاری لێبڕینی بڕی 1%ی مووچە.
لێرەوە لینکی خزمەتگوزارییەکە کلیک بکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی 10 کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد کورسییەکی دیکەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین بەردەکەوێت






