
محەممەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی قەتەر بەفەرمی ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیلی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: محەممەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند, ڕۆژی یەکشەممە 19-1-2025 شەڕ دەوەستێت و ئاگربەست دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن:
٠ سوپاسی ئەمریكا و میسڕ دەكەین بەرامبەر كۆششی بەردەوامیان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە.
٠ ئەمشەو خاڵەكانی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە ئامادە دەكرێن و لە ڕۆژی یەكشەممە 19-1-2025 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
٠ بە هاوبەشی لەگەڵ میسر و ئەمریكا كار دەكەن بۆ زامنكردنی جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكە.
٠داوا دەكەین لایەنەكان بە کرداری پابەندی ڕێككەوتنی ئاگربەست بن.
باکگراوند: بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی تەندروستیی غەززە، لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە 7-10- 2023، 46 هەزار و 707 فەڵەستینی کوژراون و 110 هەزار و 265 کەسی دیکەش بریندار بوون. هەزار و 538 هاووڵاتی ئیسرائیلی و بیانی کوژران، لەو ژمارەیە 286 ئەفسەر و سەرباز و 764 مەدەنی بوون، 248 کەسیش بە دیل گیران. بەپێی دوایین ئامارەکانیش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل گەیشتووەتە 835 سەرباز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





