گرێبەستی عێراق و بەریتانیا لەبارەی نەوتی کەرکووک زیانی بۆ کوردستان هەیە؟
- بزنس
- 15 کانوونی دووەم

پەیکەری پێشمەرگە، ئاڵای عێراق و بەریتانیا و دوو کرێکاری نەوت لەکاتی کارکردن، گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
یەکێک لەو ڕێککەوتنانەی سوودانی لە سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا کردوویەتی، واژۆکردنی یاداشتی لێتێگەیشتنە لەگەڵ کۆمپانیای BP بەریتانی بۆ نۆژەنکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک. بەپێی ڕێککەوتنەکە کۆی دۆسیەی نەوتی کەرکووک دەکەوێتە دەست کۆمپانیاکە.
وێنە گەورەکە: ماوەی نزیکەی 15 ساڵ بەهۆی کێشەی خاوەندارییەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆمپانیای BPی بەریتانی خواستی ئەوەی نەبوو لە نەوتی کەرکووک وەبەرهێنان بکات، ڕێککەوتنی ئێستاش دەنگدانەوەی زۆری لێ کەوتووەتەوە و بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ سوودانی دادەنرێت، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەفەرمی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: شوان زوڵاڵ، پسپۆڕی وزە لەبارەی وردەکاریی ڕێککەوتنەکە دەڵێت:
٠ وەک دەردەکەوێت ڕەنگە ئێستا کۆمپانیای BP نیگەرانی پێشتری نەمابێت، بۆیە بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازی بووە لە کەرکووک وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتدا بکات.
٠ هاوسەنگی هێزی سیاسی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کاریگەری لەسەر ئەو ڕێککەوتنە دەبێت.
٠بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە لە پرۆسەکانی وەبەرهێنان، بەڕێوەبردن و نۆژەنکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک، کۆمپانیای BP دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیای نەوتی باکوور.
٠ زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەرکووک و هەناردەکردنی لەڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە، پێدەچێت کارئاسانی بکات بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.
خاڵی ئەرێنی: ترەمپ ئەم مانگە وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت، ئیتر عێراق ناتوانێت هیچ بڕە نەوتێک بە ئێران بفرۆشێت، تاکە ڕێگای هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆری نەوتی کوردستان - تورکیا دەبێت، بەدڵنیاییەوە ئەمەش بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکرێت.
باکگراوند: پێش سەردانی سوودانی بۆ بەریتانیا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی تووندی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق دەیەوێت تاکلایەنە نەوتی کەرکووک و سنووری ماددەی 140 بۆ خۆی ببات بەبێ گەڕانەوە و ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی کوردستان، ئەمەش پێچەوانەی دەستوورە، بۆیە قبوڵی ناکەن و پەنا بۆ یاسا دەبەن و هەموو ڕێگایەکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ بەرگریکردن لە مافی خەڵکی کەرکووک و کوردستان بەگشتی.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی کوردستان بەوەکالەت، بە میدیای نزیک لە حکومەتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی دەستوور مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. جەختیشی کردووەتەوە هەرێمی کوردستان کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لەدەست نادات، ئەو کێڵگانەشی کە لە ناوچەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستوورن، ڕێککەوتن کراوە بە هاوبەشی لە نێوان هەرێم و عێراق بەڕێوەدەبرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن