ئیمارات كار لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان دەكات
- کوردستان
- 2025-01-16
کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا لە کاتی پێشوازیکردنی لە شاندی ئیماراتی
ئاڤا نیوز
بڕیارە كۆمپانیایەكی ئیماراتی لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان لە كەرتی كارەبادا بكات و سوود لە وزەی خۆر وەربگرێت. بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان گفتوگۆ کراوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-1-2025، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناسر مەرزوقی، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای قابسەی ئیماراتی كۆ بووەتەوە كە بە وزەی خۆر كارەبا بەرهەم بهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:
- بەڕێوەبەری جێبەجێكاریی كۆمپانیای قابسەی ئیماراتی ئامانجی سەردانەكەیان بۆ كوردستان ڕوون كردووەتەوە، كە بە نیازن لە بواری وەبەرهێنان لە كەرتی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی كوردستان كار بكەن.
- وەزیری كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی وەزارەتی كارەبای بۆ ئەو مەبەستە دەربڕیوە بۆ هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەك بۆ كۆمپانیای قابسەی ئیماراتی كە دەیەوێ لە كەرتی كارەبای هەرێمی كوردستاندا وەبەرهێنان بكات.
- ئاماژە بەوەشکراوە، هەلی وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان کە کۆمپانیاکە لەڕووی ژینگە و تیشکی خۆر و کەمی خۆڵبارینەوە لێکۆڵینەوەی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان خواست لەسەر بەرهەهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر ڕوو لە زیاد بوونە بە تایبەتی لە گوندەکان و سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ماکرۆن کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ماکرۆن کۆتایی هات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






