ئەمریکا: ڕێگری تەواو لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق و سووریا دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کانوونی دووەم

جەنەراڵ کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوون لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش پشتڕاستکردەوە. هاوکات پاڵپشتی خۆیشی دەربڕی بۆ هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی کەمپی هۆل لە سووریا بۆ وڵاتانی خۆیان.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ژەنەراڵ مایکل ئێریک کوریلا لە دوو سەردانی جیادا، سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بەسەر کردەوە، لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکان دووپاتیان لە ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ڕایگەیاند:
- جەنەراڵ کوریلا سەردانی کەمپی هۆلی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە کە زیاتر لە 40 هەزار چەکدار لەخۆدەگرێت و زۆربەیان سەر بە داعشن.
- زیاتر لە نۆ هەزار دەستگیرکراوی داعشی بیانی کە هاووڵاتی زیاتر لە 50 وڵاتی جیاوازن لە گرتووخانەکانی کەمپی هۆلن و کە لە زیاتر لە 12 ناوەندی دەستبەسەرکردندا ڕاگیراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کوریلا لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دەیموکرات (هەسەدە) بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵمەتی شکستپێهێنانی داعش و هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی ئەو گرووپە تیرۆرستییە لە ناوچەکەدا کۆبووەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کوریلا لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە بەغدا و هەولێر کۆبووەوە، شکستپێهێنانی داعش لە عێراق، گەڕاندنەوەی دەستگیرکراوانی داعشی عێراقی لە گرتووخانەکانی سووریا و نۆژەنکردنەوە و یەکخستنی سەدان هاووڵاتی عێراق لە کەمپی هۆل بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانیان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە