
دیمەنێکی نزیک لە بەنداوی تشرین
ئاڤا نیوز
هێرشی چەکدارانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین بەردەوامە و بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕووبەڕبوونەوەیەکی سەخت لەو ناوچەیە هەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵی ڕۆناهی کە میدیایەکی ڕۆژئاوای کوردستانە ڕایگەیاند: لە دەورووبەری بەنداوی تشرین شەڕێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکان "سوپای نیشتمانی" دا هەیە، بەڵام ئاماژە بە زیانەکانی شەڕەکە نەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە 12ـی کانوونی دووەمی 2024، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 400 کەس لە هەردوولا کوژراون.
زانیاریی زیاتر: لە نێو کوژراوەکاندا 36 هاووڵاتی سیڤیل هەن، پێنج لەوان ئافرەت و دووانیان منداڵن، هەروەها لە ساڵی 2025 دا 29 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر، بە هۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە حەوتیان هاووڵاتی سڤیلن، هاوکات دووانیان ئافرەت و سیانیشیان سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






