
دیمەنی تانکەکانی سوپای ئیسرائیل لە غەززە
ئاڤا نیوز
چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە بەشێکی غەززە هێزەکانیان دەمێننەوە، هۆشدارش دەداتە دانیشتووانی ئەو کەرتە کە ڕووبەڕووی سەربازەکانیان نەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 09:30ـی بەیانی یەکشەممە بە کاتی هەولێر، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست، بڕیارە لە کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بکرێت، 33 بارمتەی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن، لەبەرامبەردا ئیسرائیل 1890 دیلی فەلەستینی ئازاد دەکات.
لێدوانی فەرمی: خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ورد بۆ ئاسانکاریکردن لە ئاڵوگۆڕکردنی دیل و بارمتەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل، جگە لە چڕکردنەوەی هەوڵە فریاگوزاری مرۆیییەکانیان لە کەرتی غەززە.
لە لایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی غەززە دەمێننەوە و هۆشداری دایە دانیشتوانی غەززە کە خۆیان بە دووربگرن لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانیان و دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی هەموو وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێدەکرێت.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە ، سوپای ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی غەززە دەمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






