
ئاڵای وڵاتانی عێراق و لوبنان
ئاڤا نیوز
شاندێکی عێراقی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەردانی لوبنان دەکات، مەبەست لە سەردانەکەشیان کۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بە ئامانجی بەشداریکردن لە دووبارە ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی و تەندروستی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ستار جابری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی خۆی کە چەند لایەنێک لەخۆ دەگرێت پێکبهێنێت، بە ئامانجی سەرپەرشتیکردن و خێراکردنی دابینکردنی هاوکاریی بەپەلە بۆ گەلی لوبنان و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی لوبنان لەسەر میکانیزمەکانی دابینکردنی ئەم فریاگوزارییە و خۆراک و یارمەتییە پزیشکییەکان، کە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە دەستیپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراق لە سەرەتای جەنگی لوبنان و غەززە، کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتەبەر بە ئامانجی دابینکردنی هاوکاری و بەشداریکردن لە هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی وێرانکارییەکانی جەنگ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە 19-11-2024، بڕیاریدا بە لێبڕینی 1%ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەشێوەی ئارەزوومەندانە بۆ هاوکاری گەلی فەلەستین و لوبنان
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
شاندێک بۆ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەچیتە بەغدا
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
چاندن لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر نیو ملیۆن نەمامی تێپەڕاند
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن لهۆنی: مێپس بووە وێستگەیەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکانی عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: زیاتر لە 130 تانە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن تۆمار کراون
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە مۆندیال نزیک بوویەوە






