
ژمارەیەک هاووڵاتیی فەلەسەتینی لە کەرتی غەززە کە لەناو دارووپەردووی ماڵە ڕووخاوەکانیان دانیشتوون
ئاڤا نیوز
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززەی دووپاتکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی ڕادەستنەکردنی لیستی ناوی بارمتەکان لەلایەن حەماسەوە بۆ چەند کاتژمێرێک دواکەوت.
وێنە گەورەکە: بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 8:30 ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی دیلەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئیسرائیل بەبیانوی ڕادەستنەکردنی لیستی ناوی ئەو بارمتانەی کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن، ڕەتیکردەوە ڕێککەوتنە جێبەجێ بکات و بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی لە غەززە کرد و بەو هۆیەوە سێ فەلەستینی کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، "دوای ڕادەستکردنی لیستی ناوی بارمتەکان کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن، ڕێککەوتی ئاگربەستی غەززە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە 15ـی 1ـی 2025، دوای 15 مانگ لە شەڕ و کوژرانی زیاتر لە 46 هەزار کەس، ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان بە نێوەندگیریی ئەمریکا و میسر و قەتەر لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ڕاگەیێنرا. بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 8:30 بە کاتی ناوخۆیی غەززە ڕێککەوتنەکە بچێتە جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت دەکات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێت بە مامۆستایان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرجەم سکاڵاکان دژی کورسی پێکهاتەکان ڕەتدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل گردێکی ستراتیژی لە سووریا داگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل گردێکی ستراتیژی لە سووریا داگیر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ پاڵەوانێتیی جامی عەرەب بۆ تۆپی پێ دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 تشرینی دووەم
ئێران: پێشوازی لە چەکدانانی پەکەکە دەکەین





