
گەڕانەوەی دانیشتووانی غەززە بۆ ماڵەکانیان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، قەتەر دووپاتیکردەوە ئاگربەستی غەززە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیار وابوو ئەمڕۆ کاتژمێر 09:30ـی بەیانی بە کاتی هەولێر، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە بکرێت، بەڵام چەند کاتژمێرێک جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە دواخرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند،'' بۆردومانی ئیسرائیل بووە هۆکاری دواخستنی لیستی بارمتەکان، هاوکات ئەو بارمتانەی ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن، لەوانەیە سەرباز یان هاووڵاتیی مەدەنی بن بەڵام سەرەڕای ئەوە لە پەیوەندی داین لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر و میسر بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتنەکە''.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لیستی ئەو سێ بارمتەیەی ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن، گەیشتووەتە دەستی بەرپرسانی ئیسرائیل.
باکگراوند: لە 15-01-2025، ئەمریکا، قەتەر و میسر کە نێوەندگیریی ئاگربەستی غەززەیان دەکرد، ڕازیبوونی ئیسرائیل و حەماسیان لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراوەکان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






