پڕۆژە یاسا مشتومڕ ئامێزەکان دەخرێنەوە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمان
- عێراق
- 19 کانوونی دووەم

تەلاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە پڕۆژە یاسا مشتومڕ ئامێزەکان ئەوانەی پەیوەندیان بە هەرسێ پێکهاتەی کورد، سوننە و شیعەوە هەیە. دەخرێنەوە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردوودا چەندین جار پرۆژەیاساکانی "باری کەسیی"، "گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان" و "یاسای لێبووردنی گشتیی" دەخرانە نێو کارنامەکانی دانیشتنی پەرلەمان، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەن سیاسییەکان و بایکۆتکردنی دانیشتنەکان، پەرلەمان نەیتوانیوە ئەو پرۆژە یاسایانە تێپەڕێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە 21-1-2025ی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە دەنگ لەسەر چوار پرۆژە یاساو خوێندنەوە بۆ دوو پێشنیازە یاسا و ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمانی دەکرێت بەم شێوەیە:
- دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای باری کەسیێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959
- دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە.
- دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016
- دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای تەندروستی دەروونی.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای سەندیکای وەرزشوانانی عێراقی.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای خوێندنی باڵا-ناحکومی.
- ڕاپۆرتی لیژنەی کاتیی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوونی پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژە یاسای هەمواری یاسای باری کەسیی، شیعە داوای پەسەندکردنی دەکات، پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە، کورد داوای پەسەندکردنی دەکات، هاوكات هەموارکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016ـە، سوننە داوای پەسەندکردنی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی کارا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سەدان هێرشی سایبەری پوچەڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
واشنتن داوای کۆتاییهێنان بە میلیشیاکان دەکات
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد دەکشێتەوە
- هەواڵ
- 1 کانوونی دووەم
عێراق پێناسی نوێی گومرگی خستە بواری جێبەجێکردن






